پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەوی ڕابردوو لە قەزای کەلار پیاوێک بە چەقۆ لەلایەن هاوژینەکەیەوە لێیدرا و کوژرا.
لەوبارەیەوە عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.
وتیشی، پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان کردووە و چەقۆکەیان دۆزیوەتەوە کە تاوانەکەی پێئەنجامدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە تاوانبار دۆزراوەتەوە کە هاوژینی پیاوەکە و کچەکەی و برایەکی هاوژینەکەی بوون.
لایخۆیەوە هاوژینی پیاوەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتوویەتی، کێشە لەنێوانیاندا هەبووە و دوای ئەوەی بووەتە شەڕیان بە چەقۆ هێرشی کردووەتەسەری و کوشتوویەتی.