پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا بەچڕی گوندی سگێرێی سەربە قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای توركیا گوندی “سگێرێ”ی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان كردووە و لەرێگەی هێلیكۆپتەرەوە بە چەكی دۆشكا تەقەی لە گوندەكە كردووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان سوپای تورکیا بە بیانوی ئەوەی گەریلای پەكەكە لەو ناوە بڵاوبوونەتەوە ناوچەکەی بۆردومان کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە هێرشەکانی تورکیا بوونەتە بابەتێکی ڕۆژانە و لەناو خاکی هەرێمدا لەشکرکێشی ئەنجام دەدات و زیان بە موڵک و ماڵ و سەر و گیانی هاووڵاتیان دەگەیەنێت.