بایدن: تا ئێستا دانپێدانان بە حکومەتی تاڵیبان دوورە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانپێدانانی وڵاتەکەی بە حکومەتی تاڵیباندا لە ئەفغانستان تا ئێستا دوورە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نزیک بۆوە لەوەی لێدوانێکی تایبەت بدات، لە کۆبوونەوەیەکی دیاریکراودا.

بایدن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بە وتنی سبەی ڕۆژێکی گەورەیە دەستی بە لێدوان کرد، بەڵام ڕۆژنامە نوسان بە پرسیار کردن دەربارەی ئەفغانستان ئەویان لە بەردەوامی وتەکانی ئەویان پچڕاند.

ڕۆژنامە نوسان سەبارەت بە دانپێدانان بە حکومەتی تاڵیباندا پرسیاریان ئاڕاستەی بایدن کرد، بەڵام بایدن لە وەڵامدا وتی ئەو “ڕێگایە زۆر دوورە”.

مانگێک پێش ئێستا تاڵیبان هێرشیان بۆ سەر حکومەتی ئەفغانستان ئەنجامدا، لە ١٥ی مانگی ئاب چوونە ناو کابولی پایتەختەوە، لە ئێستادا کۆنترۆڵی تەواوی ئەفغانستانیان کردووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێکهاتەی حکومەتەکەی ڕوون دەبێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا