عێراق بڕیاری توند دژی تورکیا دەردەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تەنیا بۆ گوێگرتن لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی نییە، بەڵکو بڕیاری توندی عێراق دژی تورکیا بەڕێوەیە.

ئیبتیسام غەراوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆ بڕیاری توندی عێراق دژی تورکیا بەڕێوەیە و ڕێگە نادەن سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بوونی هەبێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ تەنیا بۆ گوێگرتن نییە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی، بەڵکو بڕیاری یەکلاکەرەوە دژی تورکیا دەدرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، ناوخۆ و سوپاسالاری عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە بەشداریی زۆربەی فراكسیۆنەكان، پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستی بە كۆبوونەوە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا