بڕیار لەسەر كردنەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت بەهۆی زیادبوونی جموجوڵەكانی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان بڕیاردرا چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا كارابكرێن.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رۆژی یەكشەممەی رابردوو شاندێكی وەزارەتی پیًشمەرگە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوەوە، بڕیاردراوە ئەو چوار ژوورەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كارا بكرێن كە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە، لە دیالە و كەركوك و مەخمور و موسڵ.

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە وتی: پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە تێبینی هەبوو لەسەر شوێنەكانی كردنەوەی بنكەكان، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە هەر چوار ژوورەكە بكرێنەوە لەبەر ئەوەی مەترسییەكانی داعش لەو ناوچانە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و جموجوڵیان زۆر بووە.

ماوەیەكە جموجوڵەكانی داعش لە سنوری ناوچە جێناكۆكەكان زیادی كردووە و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان ئەوان و هێزەكانی سوپای عێراق.

رۆژی 1ی ئایار لە سنووری پردێ، داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو، لە ئەنجامدا سێ‌ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی دیكە برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا