جۆ بایدن: رووسیا لەجەنگی ئۆکرانیادا براوە نابێت و سەرناکەوێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکەوتنی ئۆکرانیا دووپات دەکەنەوە و گەرەنتی دەدەن کە روسیا لەم جەنگەدا سەرناکەوێت و هەرگیز پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا نابێتە هۆی لاوازبوونی هاوپەیمانی ناتۆ.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا رایگەیاند، هەڵگیرساندنی جەنگ و هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە تاوانێکی گەورە بوو، ئەوەی گرنگە تا ئێستا ئۆکرانیا بەهێز و خۆڕاگرە.

وتیشی، لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان شان بە شان دەوەستن و پشتیوانی لە دیموکراسیەت دەکەن و بۆ سەرۆکایەتی ئۆکرانیای دووپات دەکەنەوە کە بەردەوام پشتیوانی لەو وڵاتە دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ئێستادا هاوپەیمانی ناتۆ لە هەموو کاتێک بەهێزتر و پتەوترەو کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەوروپا سەربەخۆ بێت لە وزەی روسیا.

سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە، ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا گرەوی جیابوونەوەی وڵاتانی ناتۆی دۆڕاند و پشتیوانی ئەوان بۆ ئۆکرانیا نابێتە هۆی لاوازی و هەڵوەشاندنەوەی ناتۆ.

سەرۆکى ئەمریکا جەختیکردەوە، کە روسیا لە جەنگی ئۆکرانیاندا سەرکەوتوو نابێت و دەدۆڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا