پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “شایستە داراییەکانی جوتیاران هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان”.
شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای زیاتر لە سێ جار کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەکە لە وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و دارایی بڕیاردرا بە جێگیرکردنی پشکی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016 لە هەژماری وەزارەتی بازرگانی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی، ڕێککەوتن کراوە لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم و دابەشکردنی.
وتیشی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم بڕە پارەکە بگاتە هەرێم و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.