قوباد تاڵەبانی: پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی جدیتر كاربكات بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئێزدییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە لەسەر كۆمەڵی نیودەوڵەتی، كاری جدیتر بكەن بۆ دیاریكردنی چارەنووسی رفێندراوەكانی ئێزدی.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی هاوینی كوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی گەرم لە خوشك و برا ئێزدییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان و دیوانی بابەشێخ دەكات و هیوای خواست رۆژوو و تاعەتیان قبوڵ بێت.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، هاوكات لەگەڵ ساڵیادی مەرگەساتی شەنگال، پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خوشك و برا ئێزدییەكان و هەموو لایەكیش هەوڵ بۆ ئارامكردنەوەی رەوشی شەنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا