قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان کۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی هەرێم و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەمە 18ی  ئابی لە هەولێر بەڕێوەچوو،تێیداهاتووە، جگە لە وەزیرەكان و پەرلەمانتاران، پلە باڵاكانی هەردوولاش لە حكومەت ئامادەی بوون و تێیدا قوباد تاڵەبانی بەپێویستی زانی لەمەودوا تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان چی  لە حکومەت و چی لە پەرلەمان هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لەنێوانیاندا دروست بكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوەـ قوباد تاڵەبانی بۆ بەشدارانی كۆبوونەوەكەی ڕوونكردووتەوە: هاوپەیمانی کوردستان رەنگدانەوەی خەون و خواستی هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ دروستكردنی نوێنەرایەتییەكی بەهێزی كوردستانی لەسەر ئاستی حكومەتی فیدراڵ.

باسی لەوەشكردووە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەردوولا بۆچوونی هاوبەش و نزیكیان هەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەربۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو کادران و هەڵسوڕاوان و ئۆرگانەکانی یەکێتی و گۆڕانە لەم هەڵبژاردنەدا بە هەموو توانایانەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد کاری جدی بکەن بۆ پشتگیریکردنی کاندیدەکان و سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا