سلێمانی: لە دوو رووداوی هاتووچۆدا 2 کەس گیانیان لەدەستداو 13 دیکەش بریندار بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ووتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوەو خۆی کێشاوە بە چوار ژندا و بەهۆی رووداوەکەوە دوو ژنیان گیانیان لەدەستداوە و دوانەکەی دیکەش بریندار بوون.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 29ی ئەیلوولی 2023، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە سێ ژندا و لە ئەنجامدا دوو لە ژنەکان گیانیان لەدەستداوە و ئەوی دیکەش بریندار بووە. هەروەها راشیگەیاند، تەرمی دوو قوربانییەکە لە ئێستادا لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانییە وبریندارەکەی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لەنزیک گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی روویداوە و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی مێرگەپان، نزیک گووندی قوڵقوڵە سێ ئۆتۆمبێل تووشی پێکدادان دەبن و لە ئەنجامدا 12 کەس لە سەرنشینەکانی سێ ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا