ماڵپەڕێکی ئەمریکی: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیری تورکیا و ئیماراتی کردووە

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە، نێچیریڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بووە لە بەڕێوەچوونی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەم دواییانەدا لەنێوان شازادەی جێنشینی ئیمارات و سەرۆکی تورکیادا بەڕێوەچوو.

رۆژی دووشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارات و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بەڕێوەچوو، تیایدا هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەردوو وڵات و چۆنییەتی پتەوکردن و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەیان کرد، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئیمارات و تورکیا بکات.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی کاری بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان شازادەی جێنشین و سەرۆکی تورکیا کردووە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی باس کردووە، هەر هەوڵێکی نێوەندگیری یارمەتیدەرە لە برەودان بە رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەسەر شانۆی دیبلۆماسی هەرێمیی و یارمەتی کورد دەدات هاوشانی هێزە هەرێمیی و هەژمووندارەکان پێگەی هەبێت.

لەو بڵاوکراوەیەدا هاتووە، “نێچیرڤان بارزانی کەسێکی زیرەک و شیاوە و پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ هەردوو سەرۆکی تورکیا و ئیماراتدا هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا