پۆڵه‌تیك پرێس
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاریی، به نوسراوی فه‌رمی داوای له حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كان بكه‌ن و ڕاست و دروستی ڕووداوه‌كان و تۆمه‌تباران و خیانه‌تكاران بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك پێكنه‌هێنراوه و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه.
له‌و نووسراوه‌دا كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، لاهور شێخ جه‌نگی ڕه‌خنه ده‌گرێ و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌برێ له‌وه‌ی كه بۆچی كه‌مته‌رخه‌میی ده‌كرێت و بۆچی لیژنه‌ی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان له باره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ست به كاره‌كانی ناكات.
هه‌ر له نووسراوه‌كدا، پێشنیازی كردووه چاو له هیچ كه‌س و حزب و لایه‌ن و تۆمه‌تبارێك نه‌پۆشرێت و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێت.
تا ئێستا لاهور شێخ جه‌نگی تاكه كه‌سه كه داوای كردووه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوانه پێكبهێنرێت.