بۆردومانە بەردەوامەکان ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕایگەیاند، بۆردومانە بەردەوامەکان لەناوچەی ناکۆکی لەسەری نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەربەستی لەبەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە دروست کردووە.

ڕۆبیر ماردینی، بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ ی ئایار بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە گرژییەکان ڕابگرن تا کارمەندانی خاچی سوور بتوانن هاوکارییەکان بگەیەننە کەرتی غەززە.

ماردینی وتیشی، ” خەڵکی غەززە تووشی نەهامەتی زۆر دەبن لە گەیشتنیان بە نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی دیکە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە و ئەو زیانانەی بەر ڕێگەکان و باڵەخانەکان کەوتووە”.

بەڕێوەبەرەکەی خاچی سوور ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکەیان لەگەڵ هەردوو لایەنی فەڵەستینی و ئیسرائیلی لە پەیوەندیدایە و داوایان لێ دەکات پابەندی بنەما مرۆڤایەتیەکان بن”.

بەگوێرەی دواین ئاماری ڕاگەیەندراو لەماوەی یەک هەفتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٨٨ کەس کوژراون، لە هێرشەکانی حەماسیش بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل ١٠ کەس کوژراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا