حاكم زاملی: هێرشەكەی سەر هەولێر هیچ پاساوێكی نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری هەولێر، حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشەكردنەكە بێ بیانووە و هیچ پاساوێكی نییە، ئێمە رێگە نادەین دەزگا و بارەگای هیچ وڵاتێك لێرە هەبێت.

حاكم زاملی وتیشی: پێشوازیكردن لە رێبەر ئەحمەد دەستپێشخەرییەكی زۆر باش بوو، ئێمە وڵاتێكی هاوبەشمان هەیە هەر هێرشێك بۆسەر هەولێر هێرشە بۆ سەر عێراق.

وتیشی: ناتوانین پێش رووداوەكان بكەوین و ئەوكاتە قسە دەكەین كە تەواوی رێكارەكان تەواو دەبن، عێراق وڵاتێكی لاواز نییە، ئێمە رووبەڕووی داعش بووینەوە، راستە هەندێك ناكۆكی هەیە، بەڵام ئەمە مانای لاوازی عێراق نییە.”

لەلایەكی دیكەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكەوە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی: ئێمە پێشوازی لە راپۆرتی هەر دەزگا و دامەزراوەیەك دەكەین، كە ئەو پاساوانەی بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە خرانەڕوو، پشتراست بكاتەوە.

وتیشی: ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر ماڵی وەبەرهێنێكی كوردی عێراقییە و لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە كەسایەتیكەی ناسراوە، وەك لیژنەی بەدواداچوون بۆ راستییەكانیش بۆیان ئاشكرابوو، ماڵەكە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو خێزانەیە و هیچ شتێكی گوماناوی تێدا نەبووە.

وتیشی: بۆردومانی هەولێر بەزاندنی سنووری عێراق و پێشێلكردنی رێككەوتننامە و پەیماننامەكانی وڵاتانی دراوسێیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا