ئەمریكا هۆشداری لە بارەی بارودۆخی عێراق دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق دەدات و دەڵێت لە لێواری هەڵدێرە.

رۆژی دووشەممە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك، كە ئێستا بە سەردانێك لە عێراقە، قسەی بۆ ژمارەیەك میدیا كرد و باسی ئەوەی كرد، كاری لەپێشینەی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، بەتایبەتیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، گرنگیدانە بە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق.

یاریدەدەرەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی گرژییەكانی هەفتەی رابردووی عێراقی كرد، كە لەنێوان لایەنگرانی سەدر و سەرایا سەلام لە لایەك و گرووپە چەكدارەكانی سەربە حەشدی شەعبی لە لایەكی دیكە روویدا، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 30 كەس كوژران و وتی، ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگری و دامەزراوەكانی دیكەی ئەمریكا، بە وردی بەدواداچوون بۆ دۆخی عێراق دەكەن.

بە بۆچوونی ئەو بەرپرسە ئەمریكییە، رووداوەكانی هەفتەی رابروو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دۆخی سیاسیی عێراق لە لێواری هەڵدێرە.

لەبارەی دیالۆگی سەركردە سیاسییەكان، كە لەسەر داوای مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق تائێستا دوو كۆبوونەوەی بەڕێوەچووە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو، داوا لە سەركردە عێراقییەكان دەكەم، سوود لەم دیالۆگە وەربگرن، بەوپێیەی
لەبارەی موقتەدا سەدرەوە، باربارا لیف باسی لەوە كرد، سەید موقتەدا سەدر شوێنكەوتە و لایەنگری زۆری هەیە، وەكو سەركردەكانی دیكە پێویستە گوێی لێبگیرێت، بەڵام پێویستە بابەتەكە بە دیالۆگ بێت، پێچەوانەی ئەمە وڵات بەرەوە لێكترازان و هەڵدێر دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا