ماكرۆن داوایه‌ك له‌ كازمی ده‌كات

پۆڵەتیک پرێس

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی فەڕەنسا و عێراق لە بوارە سیاسی و ئابوری و کولتورییەکان و چەند بوارێکی دیکە ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا.

لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەکراوە، ماکرۆن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراق و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە بەجۆرێک خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات پەیوەندی بە کازمییەوە کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپات کردووەتەوە و دڵنیاییداوە لەبارەی هەماهەنگی ئابوری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاجیاکانی عێراق.

رۆژی شەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا