بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لەکۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداریی لەکۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسییەکان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێنین ‏پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لایەنەکانی ‏هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە.\

هاوکات، وابڕیارە بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات.‏

لەماوەی ڕابردووشدا چەند جارێکی دیکە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە ئامادەبوونی پلاسخارت لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا