پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، “موقتەدا سەدر چل ڕۆژە چووەتە خەڵوەتەوە، بەڵام خۆی دەزانێت بەبێ ئەو ئاسان نیە لە بەغدا چارەسەرەکان بکرێن”.
محەمەدی حاجی مەحمود بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئه‌مجاره‌یان من بارودۆخه‌كان به‌گرژی و مه‌ترسی ده‌بینم له هه‌رێمی كوردستان و له عێراق و له ناوچه‌كه واته شته‌كان وایانلێهاتووە، ڕه‌نگه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، به‌ڵكو هه‌ندێك له بڕیاره‌كان له ده‌ره‌وه بدرێت”.
باسی لەوەشکرد، “ڕه‌نگه وه‌فدیش له‌به‌غداوه له‌م ڕۆژانه‌دا بێته هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی بكات و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بكرێت، هەر خۆی ”به‌ڕێز موقتەدا سه‌در” چۆته خه‌ڵوه‌ته‌وه نازانم چل ڕۆژه، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان ده‌كرێت، به‌ڕێز سه‌دریش ده‌زانێت كه بێ ئه‌و ئاسان نییه چاره‌سه‌ره‌كان له به‌غداد بكرێت”.
وتیشی، “پارتی و یه‌كێتی نزیكن له‌یه‌كتریه‌وه و پێكه‌وه‌ن، حكومه‌ت و په‌رله‌مانیان پێكه‌وه‌یه، له به‌غداد هاوبه‌شن له هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شن، له‌ڕووی ئابوریه‌وه هاوبه‌شن له‌ڕووی دامه‌زراوه‌ی هه‌رێم هاوبه‌شن، باوه‌ڕناكه‌م پێویستان به‌كه‌سی سێهه‌م بێت بكه‌وێته نێوانیان”.