پۆڵه‌تیك پرێس:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له‌سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ عێراق، چاوی به مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ده‌كه‌وێت.
كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریكی كلدانه‌كان ڕایگه‌یاند، مانگی ئادار پاپا فرانسیس سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌شاری نه‌جه‌ف كۆده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ردانه‌كه له‌واده‌ی خۆیدا ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی پاپا بۆ عێراق و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان كه له‌ئێستادا ژماره‌یان بۆ 450 هه‌زار كه‌س له‌عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌ر له ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی داوای ساڵانی 2003 و هاتنی داعش له‌ساڵی 2014 بۆ عێراق و داگیركردنی چه‌ندین شاری گه‌وره، وایكرد مه‌سیحییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆچبكه‌ن.