هێزەئەمنییەکانی عێراق داعشێک دەستگیردەکەن کە خاوەنی میوانخانەبووە و بۆ داعش بەکاریهێناوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکى رێکخراوى داعش لە باکوورى بەغدا دەستگیرکرا کە پارچەیەک زەوى کڕیوە و کردوویەتی بە میوانخانەى ئەو رێکخراوە و چەک و مۆبایلی لە نێوان میوانخانەکانى دیکەى داعش گواستووەتەوە.

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، چەکدارێکى داعشیان دەستگیرکردووە کە لە ناوچەى تاجی باکوورى بەغداى پایتەخت پارچەیەک زەوى کڕیوە و کردوویەتى بە میوانخانەى ئەو رێکخراوە.

ئەو دەزگایە لە راگەیەندراوێکدا کە 25ى ئادار بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەى بەوەداوە، ئەو داعشە بە ‘ئەبو یاسر’ ناسراوە و بەرپرسی سەرەکیى گواستنەوەی چەکدارانی داعش بووە.

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاندووە، ئەبو یاسر پێشتر ئەبو ماریا، والى باکوورى بەغداى داعشی بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆى گواستووەتەوە بۆ ناوچەى تاجى باکوورى بەغدا، بەر لەوەى ئەو بەرپرسەى داعش بکوژێرێت.

ئەو تۆمەتانەى دیکە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاڕاستەى ئەبو یاسر کراون، بریتین لە گواستەوەى چەک و گەرمبین و مۆبایل لەنێوان میوانخانەکانى داعش لە ناوچەى تاجی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا