یەكێتی و پارتی پرسی هاوپەیمانی نێوانیان تاوتوێ دەكەن

ئەم بابەتە 116 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی تاوتوێی پرسەكانی هەڵبژاردن و پشكی هەرێم كراوە، هاوكات ئەو دوو حزبە پرسی هاوپەیمانی نێوانیان تاوتوێ كردووە.

سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەگەڵ پارتی باسیان لە پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق و بابەتی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی كورد نەفەوتێت، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیان لەبارەی پرسی بەستنی هاوپەیمانێتی بۆ ئەو هەڵبژاردنە كردووە.

وتیشی، “جارێ زووە بۆ ئەوەی بڵێین ئەو دوو حزبە هاوپەیمانی دەبەستین، بەڵام دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی و پارتی زیاتر بەدواداچوون بۆ وردەكارییەكانی دەكەن بۆ ئەوەی ئەگەر ئەو هاوپەیمانێتییە بەسترا كارەكانی بكەن”.

رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەدەچێت لەئێستاشەوە حزب و لایەنە سیاسییەكان لە جموجوڵدان بۆ ئەوەی لە رێگەی بەستنی هاوپەیمانێتییەوە پارێزگاری لە پێگەی خۆیان بكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک