دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی كەرتی نەوت و گاز ڕاپۆرتی چارەكی چوارەمی ساڵی 2020ی تایبەت بەداتا وزانیاری نوێ لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تشرینی یەكەمی 2020 تا 31ی كانوونی یەكەمی 2020 بڵاوكردەوە.

كۆمپانیای (دیلۆیت) ی جیهانی سەبارەت بەوردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان – عێراق لەڕاپۆرتێكدا ڕاپۆرتی چارەكی چوارەمی ساڵی 2020ی تایبەت بەداتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەكردن و بەكاربردن بڵاویكردەوە و ڕایگەیاندووە، هەرێم بەردەوام دەبێت لەسەركاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان و لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

(1ی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی کانونی یەکەم 2020)

راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە (1ی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی کانونی یەکەم 2020)، لەگەڵ ڕاپۆرتی یەکگرتووی ساڵی 2020 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە پێگەی ڕەسمی خۆی بڵاوكرایەوە.

راپۆرتەکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیـزی بەردەستە، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات دەربارەی زانیارییەکانی هەناردەکردنی نەوت و ڕێژەی نرخەکان.

پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە ئەنجام دراوە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری سەربار دەکات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری کەرتی نەوت و گاز. بەمجۆرە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە. وە لە ساڵی (2019)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە دەربارەی ڕەسیدی  پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە. لە ساڵی 2020دا  ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەرەڕای کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی چاودێری و وردبینی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییە ناوخۆییەکانی بواری وردبینیی کەرتی نەوت و گاز، و حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام دەبێت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.

لە خوارەوە دەتوانن دەقی راپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی بە فۆرمی (PDF) سەبارەت بە وردبینیـی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ (1ی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی کانونی یەکەم 2020) بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن. لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه‌ بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جیاوازەکانی راپۆرتی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خراوه‌ته‌ڕوو‌.

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە تەواوی ڕاپۆرتەکە ببینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا