پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی حەب بەبێ مۆڵەتی پزیشک دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی حەب بەبێ مۆڵەتی پزیشک(ڕەچەتەی پزیشکی) دەستگیرکردووە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی حەب بەبێ مۆڵەتی پزیشک، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاری سلێمانی لەلایەن کارمەندنی دەرمانخانەکەوە جۆرە حەبێکی پێ دەفرۆشرێت، کە ئەو جۆرە پێویستە لەلایەن پزیشکەوە بۆ نەخۆش بنوسرێت، بەڵام کەسەکە وەک ماددەی هۆشبەر بەکاریدەهێنا و لەلایەن کارمەندی دەرمانخانەکەوە بەبڕێک پارەی زیاتر و بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی پێی دەفرۆشت، لەوکاتەدا توانرا هەردوو تۆمەتبار کڕیار و کارمەندی دەرمانخانەکە لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیربکرێن.

جەختی لەوەشکردەوە، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر دەرمانخانە داخراوە و هەردوو تۆمەتبار (ا، ن، ح) لەدایکبووی 1996 و (م.‌‌ه،ئ) لەدایکبووی 1998 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا