هاوپەیمانان هۆشداری توند دەدەنە هێزەکانی پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمان هۆشداری توند دەدەنە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاگاداریان دەکەنەوە لەوەی ئەگەر هێزەکان یەکنەخرێنەوە و لە دەرەوەی وەزارەت بمێننەوە، هاوکارییەکان ڕادەگەرن و مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەن.

لەوبارەیەوە ڕزگار محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “هاوپەیمانان چاویان لەسەر هێزەکانی هەفتا و هەشتای یەکێتی و پارتی یە، کە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، هەرچەندە هەنگاو بە هەنگاو دەخرێنە سەر وەزارەت، بەڵام پرۆسەکە زۆر بە هێواشی بەڕێوە دەچێت”.

وتیشی، “چەند جارێک لەگەڵ هاوپەیمانان کۆبووینەتەوە، ئاگاداریان کردینەوە تا بە حیزبەکانمان بڵێین، گەر هێزەکان یەکنەخرێنەوە و لەدەرەوەی وەزارەت بمێننەوە، هاوکاریەکانیان ڕادەگرن و مامەڵەمان لەگەڵ ناکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هاوپەیمانان چاویان لەسەر کەم کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنیانە، چونکە ساڵانە پێنج بۆ شەش هەزار پێشمەرگە خانەنشین دەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا