وەزارەتی کارەبای عێراق: بەهۆی ڕاگرتنی ئەو غازەی لە ئێرانەوە دێت بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەهۆی ڕاگرتنی ئەو غازەی لە ئێرانەوە دێت کەمیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە29ی شوبات، وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی چوار هەزار مێگاوات، بەهۆی ڕاگرتنی ئەو غازەی لە ئێرانەوە هاوردەدەکرێت دابەزیووە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کارکردنی هێڵی گواستەوەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ڕاگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگرتنی غازەکە لەکاتێکدایە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین سەرقاڵی نۆژزنکردنەوەی سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی دابینکردنی نەوت و غازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان، تا ئەو کاتەی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە دەستپێدەکاتەوە، وەزارەتی کارەبا و نەوت هەماهەنگی یەکتر دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا