تەندرووستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا توشبوونی 10 کەس بە نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری پارێزگاکە راگەیاند، “دەبێت هاوڵاتییان هۆشیاربن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا 10 توشبووی نەخۆشی کۆلێرا لە نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و 100 نەخۆشی دیکە گومانی توشبوون بە هەمان نەخۆشیان لێ دەکرێت.
هاوکات راشیگەیاند، رۆژانە نزیکەی 100 هاوڵاتی بەهۆی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن.

د. سەباح هەورامی دڵنیایی دایە هاوڵاتییان کە پێویست ناکات لە دۆخەکە بترسن، بەڵکو تەنها پێویستە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێبکەن و ئاگاداری ئاوی خواردنەوە و سەوزە و میوەکان بن لەکاتی بەکارهێنانیان و دڵنیاببنەوە لە خاوێنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ماڵەکان.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەست دان بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمارنەکراوە و، دەرمانی پێویست لە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا