تورکیا بۆردومانی ئامێدی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەی جەنگی تورکیا ناحیەی دیرۆکی سەربە قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک کردە ئامانج و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بۆردومانەکەی تورکیا لەڕێی شەش لێدانی ئاسمانییەوە ناحیەی دیرۆکی سەربە قەزای ئامێدی کردووەتە ئامانج.

هاوکات، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی کوژران و زیانی دیکە نییە ئەگەر بەهۆی ئەو بۆردومانەوە هاتبێتنەئاراوە.

لەم دواییانەدا تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لەهەرێم چڕکردەوە و چەندین زیانی گیانی و ماددی بە هەرێم گەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا