پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاریی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه قسه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس كرد، شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه له گوندی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بووه.
ڕائید جه‌مال سیاری، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی له دهۆك ڕایگه‌یاند، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك كوژراوه و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی له دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا هیچ شه‌ڕو پێكدادانێك له‌ئارادا نه‌ماوه.