بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاگرێکی گەورە ئامێدی دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەئەنجامی پێکدادان و بۆردومانی سوپای تورکیا بۆسەر یەکێک لەگوندەکانی سەربە قەزای ئامێدی، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

لەوبارەیەوە ئەیاد ئەدیب، چالاکوانی گوندی هروری رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لەرووبەری گوندی جلکی سەربە ناحیەی کانی ماسی لەباکوری ئامێدی کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بۆردومانەکانی تورکیا.

وتیشی، لەم بەیانییەوە لەخاڵی سەربازی تورکیا لەگوندی هروری پێکدادانی چەکداری لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لەمەخمور و بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەک بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا