وەزیری کشتوکاڵ پلانی نوێ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، نزیکەی 13 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی هەندێک بەنداو تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بێگەرد تاڵەبانی ئاشکرایکرد، “بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی کۆمەڵێک بڕیاردراوە یەکێکیان گرنگیدانە بە ئاو لەڕووی بەنداوەوە”.

وتیشی، “لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران نزیکەی 13 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی هەندێک بەنداو تەرخانکراوە و بۆ وەرزی بارانبارینی ساڵی داهاتووش شەش بەنداو تەواو دەکرێن و ئاویان تێدا گلدەدرێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “50 مەتر سێجا ئاو گلدەدەینەوە و لە ناوچە جیاوازەکان بۆ گلدانەوەی ئاو 25 پۆند دروست دەکەین، لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانیش هەماهەنگی دەکەین بۆ پڕۆژەی ئاودێری گەورە، بەجۆرێک کە ئەو پڕۆژانە ڕاستەوخۆ لە زێیەکانەوە ئاو بگوازنەوە بۆسەر زەوی جوتیاران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا