پۆڵه‌تیك پرێس:
جیاواز له‌و كێشانه‌ی به‌هۆی ڤاكسینی كۆرۆناوه دروستبوون، ئه‌مجاره ڤاكسینی “سپۆتنیك”ی ڕووسی حكومه‌تێكی ئه‌وروپی هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئیگۆر ماتۆڤیچ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سلۆڤاكیا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا كرد بۆ كڕینی ملیۆنێك ڤاكسینی سپۆتنیك له‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌وه ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی له‌و وڵاته دروستكردوو ڕۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
هۆكاری دروستبوونی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته ڕووسیا، هاوكات له‌ناوخۆی سلۆڤاكیا حزبه هاوپه‌یمانه‌كانی ماتۆڤیچ و نه‌یاره‌كانی، ئاگاداری گرێبه‌سته‌كه نه‌بوون.
به‌و هه‌نگاوه‌ش سلۆڤاكیا بووه یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی ڤاكسینی كۆرۆناوه شكستبهێنێت.