بەفەرمی کاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری عێراقی وەک کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد.

لەوبارەیەوە فازڵ فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکردووە”.

وتیشی، “محەمەد شیاع نزیکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەندامە سەربەخۆکان، هاوکات هیوای خواست کوردەکان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە تا دواتر لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانیش ڕێککەوتن بکرێت”.

محەمەد شیاع دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵە و پارێزگاری میسان بوو، وەزیری هەریەک لە وەزارەتەکانی مافی مرۆڤ و بازرگانی و پیشەسازی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بووە و لە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا