پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی كارگە لە كاركەوتوەكان دەدات بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی.
رۆژی سێ شەممە رێكەوتی10/8/2021 لەمیانی كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە بواری پیشەسازی، عەلی عوسمان بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوكاری هەموو كارگەكان دەكات بەوانەشی لەكاركەوتون دوبارە دەست بەكاربكەنەوە بەمەبەستی زیاتر كردنی بەرهەمی خۆماڵی تا ئاستی هەناردەكردن .
وتیش: لە هەمواری یاسای پیشەسازیدا بڕگەیەك زیاد دەكەن بۆئەوەی كارگەی بیناش بتوانێ كاری بەرهەمهێنانی لە كوردستان بكات.