پارێزەرانی ئۆجەلان سەردانی داواكاری گشتی توركیا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی رێگرییە بەردەوامەكانی دەوڵەتی توركیا كە دژ بە بینینی ئۆجەلان دەیكات، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری توركیایان كرد.

پارێزەرانی ئۆجەلان رایانگەیاند، بەردەوام رێگری بینینی موەكیلەكەیان دەكرێت، بۆیە سەردانی داواكاری گشتی دەكەن تاوەكو رێگە بەچوونیان بۆ دورگەی ئیمرالی و بینینی ئۆجەلان بدرێت.

پێشتر پارێزەرانی ئۆجەلان، دوای هەشت ساڵ لە رێگریكردنیان بۆ بینی ئۆجەلان، رێگەیان پێدرا لەدووی ئایاری ٢٠١٨ توانیان بچنە ئیمرالی و چاویان بە ئۆجەلان كەوت و لەو ساڵەدا چەندجارێك سەردانیان كرد، دواینجاریش لەحەوتی ئابی ٢٠١٩دا بوو كە بۆ كۆتاجار ئۆجەلانیان بینینی لەو كاتەوە تائێستا چەندینجار داواكاری ئەو پارێزەرانە بۆ بیننی رێبەری پەكەكە رەتكراوەتەوە.

پێشتر داواكاری گشتی كۆماری توركیا بەبیانوی ئەوەی ئۆجەلان “نەخشەڕێگای” پێشكەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا كردووە، بڕیاریداوە بۆ ماوەی شەش مانگ چاوپێكەوتنی پارێزەران لەگەڵیدا قەدەغە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا