پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی پێنجشەممە 1_12_2022 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە كاردیناڵ مار لویس ڕافایل ساكۆ پاتریاركی كلدانەكان لە عێراق و جیهان و وەفدی هاوڕێی.
سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی یەكخستنی ڕیزەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق، ئاماژەی بەوەدا كە یەكڕیزی عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە پایەی سەرەكییە بۆ چەسپاندنی هاووڵاتیبوونی ڕاستەقینە كە پشتیوانی لە ئاشتی مەدەنی و كۆمەڵایەتی دەكات.
سەرۆك كۆمار هەڵوێستی بوێرانەی مەسیحییەكان لە عێراق و قوربانیدانەكانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی باندەكانی تیرۆر و پابەندبوونی دڵسۆزانەیان بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیانەوە بەرز نرخاند، كە ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی مێژوویی و بەشداریی كاریگەرییان لە بنیاتنانی عێراق و دەوڵەمەندكردنی میراتی كلتووری وڵات.
لە بەرامبەردا پاتریارك ساكۆ پیرۆزبایی لە بەڕێزیان كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمار، پشتیوانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هەوڵی بەڕێزیان بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی نیشتمانی لە نێوان هەموو گەلانی عێراق لە پێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و ئاشتی.