هێڵێکی شەمەندەفەری نوێ عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق و تورکیا دەیانەوێت شارەکانیان بەهێڵێکی شەمەندەفەر بەیەکترەوە ببەستنەوە، کە هەردوولا بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ناویدەبەن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەردانەکەی ماوەی ڕابردوویدا بۆ تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە، باسیان لە دروستکردنی هێڵی ئاسنینی بەسڕە-تورکیایان کرد و ئەردۆغان جەختیکردەوە مەبەستیانە ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبکەن.

هاوکات، سودانی ڕایگەیاند،” ڕێگای پەرەپێدان پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و حکومەت ئامانجی جێبەجێکردن و تەواوکردنیەتی، چونکە بەندەرەکانمان بە تورکیا و ئەوروپاوە دەبەستێتەوە و دەکرێت بۆ گواستنەوە بە ترانزێت کۆمەڵێک هێڵی ئاسنینی دیکەی لێببێتەوە”.

بڕیارە پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراقەوە دەستپێبکات و بەندەرەکانی عێراق بە تورکیاوە ببەستێتەوە و ببێتە هێڵێکی هاتووچۆی ئابوری گەورە لەنێوان عێراق و تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا