دەمیرتاش: تورکیا ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانێ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورکیا ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری خۆی لە تویتەر لە ڕێی پارێزەرەکانیەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی تورکیا پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی.

 

دەمیرتاش ئاماژەى بەوەشکردوە، گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەو هەڵوێستەیە کە لەبەرامبەر ئەم پلانە فێڵبازیانەدا دەیگرێتەبەر، ئایا هەوڵدان بۆ داگیرکردنی خاکی کەسێکی تر بۆ دەنگدان دەبێت؟

 

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە دەشڵێت، ئەگەر ئەردۆغان کاندیدی سەرکەوتوو بێت، بۆچی هەوڵی زیادکردنی هوداپار پارتێکی ئیسلامی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا و پارتی دەدات بۆ هاوپەیمانیتیەکەیان کە ١٧٠ هەزار دەنگی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا