نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەم، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 150 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەدات، لە دوێنێوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین، بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار  زیاتر بەرزبووەتەوە.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا