پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆنگره‌ی لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی به وتاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستیپێكرد و به ڕاگه‌یه‌ندراوێك كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی نۆ وڵات كۆنگره‌ی لوتكه‌ی به‌غدا لەعێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگره‌كه‌داهاتووە، كە وڵاتانی به‌شدار پشتیوانیی خۆیان بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق دووپات كرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه “پێویسته سه‌رجه‌م هه‌وڵه هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بن كه به ئه‌رێنیی بۆ سه‌قامگیریی و ئاسایشی ناوچه‌كه بشكێته‌وه”.
بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆنگره‌ی لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی، وڵاتانی به‌شدار پێشوازییان له هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌شی لایه‌نه هه‌رێمیی و ناوچه‌ییه‌كان له‌پێناو هاوبه‌شی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، كردووە.
هاوكات ئەوەشهاتووە، به‌شداری لوتكه‌ی به‌غدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی عێراق له به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و پاكێتی پڕۆسه‌كه و چاودێرییكردنی له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، دووپات كرده‌وه.
لە كۆنگره‌ی لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت، سه‌رۆكی میسر، میری قه‌ته‌ر، شای ئوردن، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئێران و سعودیه و نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارییان له كۆنگره‌كەكرد.