تەندروستی جیهان لەبارەی كۆتایی هاتنی كۆرۆنا هۆشداریدەدات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، تەنها لەیەك حاڵەتدا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی دێت ئەویش خۆ كوتانی رێژەیەكی زۆری هاوڵاتیانە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هانس كلوگ، بەڕێوەبەری بەشی ئەوروپای رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاندووە،كە بەلایەنی ئەگەر 70% ی دانیشتووانی جیهان خۆیان بكوتن و دژە ڤایرۆسی كۆڤید 19 و 20 وەربگرن ئەوكاتە پەتاكە بەرەوكۆتایی هەنگاو دەنێت.

وتیشی، ئێمە دەزانین ڤایرۆسی جۆری هندی و بەریتانی كاریگەری زیاتر بوو بەڵام ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری لە هەموو ئەو جۆرە قورسانەی كۆرۆنا زیاترە بۆیە لە كاتی هەر پەتایەك پێویستە خێرایی كوتان زیاتر بكەین.

ئاماژەی بەوەشداوەخێرایی كوتان لە ئەوروپا خاوەو بەگشتی كۆكراوەی ڤایرۆسەكە نیگەرانی دروست دەكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا