تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبەڕێوەچونی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە دەدات و داوا دەكات هاوڵاتیان خۆیان لەتێكەڵی زۆر بەدوور بگرن و رەچاوی خۆپارێزی بكەن.

لقی ئەورپای رێكخراوەكە پێشنیاری ئەوە دەكات لە كاتی كۆبونەوە خێزانییەكان لە جەژنی كریسمس و كۆتایی ساڵ رەچاوی خۆپارێزی بكرێت، هەروەك هۆشداری سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی مەترسیدار دەدات.

داواش دەكات، هاوڵاتیان لەكاتی بەشداربونیان لە ئاهەنگەكاندا رەچاوی مەودای دوری نێوانیان بكەن، چونكە مەترسی هەیە لەسەرەتاكانی هەفتەی یەكەمی ساڵی نوێدا بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە شەپۆلی نوێی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپادا سەرهەڵبداتەوە.

ئەو هۆشدارییەش لەكاتێكدایە، لەئێستاوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێ دەكرێت، هاوكات بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپاش وەك ئەڵمانیاو فەڕەنسا رێوشێوتی توندیان بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا گرتوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا