تەندروستی جیهانی لەبارەی عێراقەوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی W.H.O رایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی عێراق بەهۆی كۆرۆناوە ئەگەرچی جێگەی نیگەرانییە، بەڵام لە كۆنترۆڵ دەرنەچووە.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تایبەت كە وەرزی سەرماو زستان بەڕێوەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر خۆپارێزی بەشێوەیەكی زیاتر نەبێت مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە زۆرتردەبێت.

ئەدهەم ئیسماعیل دڵنیاییدا لەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام دەبێت لە هاوكارییەكانی بۆ كەرتی تەندروستی عێراق.

بەپێی ئامارەكان وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تائێستا زیاتر لە 319 هەزار كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش زیاتر لە 253 هەزار كەسیان چاك بوونەتەوە هاوكات هەشت هەزارو 555 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا