بۆ یەكەمجار تیمێكی تەندروستی جیهانی سەردانی وهانی چین دەكەن

پۆڵەتیك پرێس
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمجار تیمێكی تەندروستییان سەردانی بازاڕی وهان دەكەن و لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە دەكەن.

رێكخراوەكە رایگەیاندووە، تیمەكەیان سەردانی وهانیان كردووەو لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی هۆكاری سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ناوچەیە دەست پێكردووە.

باسی لەوەشكردووە، پسپۆڕانی تەندروستی وهانیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەكانیانن، بەڵام رێگری لە تیمەكانیان كراوە تاوەكو ئەوانیش لێكۆڵینەوەی خۆیان بكەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بۆیەكەمجار لە جیهاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری وهانی وڵاتی چین بڵاوبویەوە، پاشان ڤایرۆسەكە بەخێرایی گەشتە زۆربەی وڵاتانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا