وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە سکاڵای خێزانێک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە سکاڵای خێزانێک دەکات کە لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە هەولێر، کە بۆ پێدانەوەی تەرمێک داوای 10 ملیۆن دۆلاریان لێکراوە.

د. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بە دواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا، لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەشتن بە ڕاستی و دروستی ئەم روداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نەخۆشخانەیەكی ناحكومی لە شاری هەولێر بۆ پێدانەوەی تەرمێك بە كەسوكارەكەی، داوای 10 ملیۆن دیناریان لێکردن، بنەماڵەی كۆچكردووەكە وتیشیان: لە بەرامبەر 32 رۆژ خەواندنی نەخۆشەكەیان 35 ملیۆن دیناریان لێوەرگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا