ئەمریكا داوای كۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی لە هێزە عێراقییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هانی سەركردە عێراقییەكان دەدەن بۆ دەستپێكردنی دیالۆگێكی بنیاتنەر و گشتگیر بۆ زاڵبوون بەسەر بنبەستی سیاسی و كاركردن بە ئاراستەی باشكردنی ژیانی عێراقییەكان.

رۆژی دووشەممە، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی عێراقەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد و رایگەیاند: جێگەی خۆشحاڵی بێوێنەمە كە بەناوی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پیرۆزبایی لە خەڵكی عێراق بكەم بەبۆنەی رۆژی نیشتمانییانەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ رۆژێكە بۆ بەبیرهێنانەوە و شانازیكردن بە دەستكەوتەكانی عێراق و خۆڕاگری خەڵكەكەیەوە، لە ماوەی 90 ساڵدا عێراق لە دۆخێكی زۆر ناهەمواردا جەنگاوە بۆ برەودان بە كۆمەڵگەیەكی گشتگیر و یەكسان بۆ هاونیشتمانییەكانی و هەروەها بۆ نەوەكانی داهاتووی عێراقییەكان.

لەبارەی بنبەستی سیاسیی عێراق، ئەنتۆنی بلینكن وتی، لەم رۆژە نیشتمانییەدا، هانی سەركردە عێراقیەكان دەدەین بۆ دەستپێكردنی دایەلۆگێكی بنیاتنەر و گشتگیر بۆ زاڵبوون بەسەر بنبەستی پرۆسەی سیاسی و كاركردن بە ئاراستەی باشكردنی ژیانی عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا