پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندی دانوستانکاری ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی خولێکی نوێی دانوستانەکان لەگەل ئۆکرانیا دەستپێدەکات.
لەوبارەیەوە ڤلادمیر میدینسکی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕوسیا لە چەناڵی تێلیگرامی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئەندامانی شاندی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەردەکەون کە لەڕێی ڤیدیۆوە کۆبوونەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە سێشەممەی ڕابردوو خولێکی دیکەی دانوستانی هەردوو شاندی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو.
24ی مانگی شوباتی ڕابردوو ڕوسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد دژی ئۆکرانیا و هەتا ئێستاش بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆن و هێرشە سەربازییەکانی بۆسەر ئەو وڵاتە.