كاتێك بڕیار له‌ لێپرسینه‌وه‌ی درا، تره‌مپ خه‌ریكی چی بوو؟

ئەم بابەتە 265 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچووی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك بڕیاری لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا درا، تره‌مپ له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ ته‌ماشای دانیشتنه‌كه‌ی كۆنگرێسی كردووه‌ و توڕه‌ بیندراوه‌.

تۆڕی هه‌واڵی “ABC NEWS”ی ئه‌مریكی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ تره‌مپ ئاشكرایكرد، كاتێك دانیشتنی كۆنگرێس بۆ بڕیاردان له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، تره‌مپ له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ ته‌ماشای دانیشتنه‌كه‌ی كۆنگرێسی كردووه‌ و توڕه‌یی به‌ ڕوووخساریه‌وه‌ بیندراوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان له‌ كۆنگرێس به‌رپرسیارێتی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوویان خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی تره‌مپ.

به‌شێك له‌ ڕاوێژكاره‌كانی تره‌مپ پێشنیازی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌پۆسته‌كه‌ی بۆ كردووه‌، به‌ڵام ناوبراو ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردووته‌وه‌، چونكه‌ پێیوابووه‌ ناتوانێت متمانه‌ به‌ مایك پێنس-ی جێگری بكات كه‌ لێبووردنی بۆ ده‌ربكات.

دوای بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس، تره‌مپ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌، كه‌ دووجار له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک