بەرپرسی هەواڵگری پاکستان لەسەر داوای تاڵیبان دەچێتە کابول

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان ڕایانگەیاند. ئەمڕۆ بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگری پاکستان گەیشتە کابول.

ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢١، میدیا ناوخۆیی و جیهانیەکان ڕایانگەیاند، جەنەراڵ فایز حەمید بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگری پاکستان(ISI)، لەسەر داوای تاڵیبان کە لە ئەفغانستان هاتنە سەر دەسەڵات بەسەردانێکی لە ناکاو لەگەڵ شاندێکی باڵای پاکستانی گەیشتە کابول.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەرچاوەکانی کابول و ئیسلام ئاباد، هێشتا ئامانجی سەردانەکەی حەمیدیان ڕوون نەکردۆتەوە، بەڵام بەرپرسێکی پاکستانی دیار ئاماژەی بەوەدا، بەرپرسی هەواڵگری پاکستان بۆ یارمەتیدانی تاڵیبان چۆتە کابول.

حەمید یەکەمین بەرپرسی باڵای بیانیە، دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتۆتە دەست سەردانی ناوچەکە بکات.

پێشبینی دەکرێت لە ئێستادا پەیوەندی هەبێت لە نێوان، تاڵیبان و هەواڵگری پاکستان بەڵام، پاکستان چەندین جار ڕەتی کردۆتەوە کە یارمەتی سەربازی تاڵیبانی دابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا