ئەمریكا ژمارەیەك شوێنەواری تر رادەستی عێراق دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە ئەمریكا، پێنج پارچە شوێنەواری دیكەی مێژوویی، رادەستی عێراق كردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، پێنج پارچە شوێنەواری دیكەی مێژوویی لە لایەن ئەمریكاوە رادەستی فەرید یاسین باڵیۆزی عێراق لە ئەمریكا كران، ئەوەیش لەچوارچێوەی ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانە دێت كە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەكان بۆ عێراق خراونەتەگەڕ.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەیش داوە كە یەكێك لە پارچە شوێنەوارەكان، تابلۆیەكی شوێنەوارییە و مێژووكەی دەگەڕێتەوە بۆ ( 701 _ 800) ی پێش زایین و نرخەكەی 450 هەزار دۆلارە، یەكێكی دیكەیش لە پارچە شوێنەوارەكان، گۆزەیەكی شوێنەوارییە كە گوڵێكی تیادا نەخشێندراوە و مێژووەكەی بۆ (911 _ 612) ی پێش زایین دەگەڕێتەوە نرخەكەی 200 هەزار دۆلارە.

لەگەڵ كۆمەڵێك دەستنووسی دێرێنی مەندائیی و دوو پارچە شوێنەواری دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا