جێگرەکەی مەزڵوم کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە شەهیدکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلوە یوسف ناسراو بە (ژیان عەفرین) جێگری مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهۆی هێرشێکی تورکیا کە بە درۆن ئەنجامیداوە کراوەتەئامانج و گیانی لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ژیان عەفرین فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دووان لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی ڕۆژ و بارین کە لە جەنگی دژی داعشدا بەشدار بوون، لەلایەن تورکیاوە کرانەئامانج”.

وتیشی، “پێویستە هاوبەشانمان هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ و ئەم دەستدرێژییانە بوەستێنن، ئێمە بێدەنگ نابین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە”.

سەلوە یوسف ناوە ڕاستەقینەکەی (ژیان عەفرین) بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە و دژی داعش شەڕی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا